English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وێنه‌یی... له‌ میسر مۆبایلێك له‌ گه‌ده‌ی نه‌خۆشیك ده‌رده‌هێنرێت
2021-10-16 [10:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ رووداوێكی ده‌گمه‌ندا تیمێكی پزیشكان له‌ میسر له‌ ده‌رهێنانی مۆبایلێك له‌ گه‌ده‌ی پیاوێك سه‌ركه‌وتوو بوون.

ماڵپه‌ڕی "میسری ئه‌لیه‌وم" وتی، نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌سوان پێشوازی له‌ نه‌خۆشێك كرد كه‌ هه‌ستی به‌ ئازارێكی توند له‌ گه‌ده‌ی ده‌كرد.

دكتۆر محه‌ممه‌د زه‌كی ده‌هشۆری، راگیری كۆلیژی پزیشكی و سه‌رۆكی ئنجومه‌نی كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌سوان، وتی، پشكنینی پزیشكی بۆ ئه‌م نه‌خۆشه‌ كرا، ده‌ركه‌وت هه‌وكردنی زۆر توندی له‌ سك و ریخۆڵه‌كانی هه‌یه‌.

بۆیه‌ پزیشكان بڕیارن دا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌م نه‌خۆشه‌ ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی رزگار بكه‌ن، دواتر تیمی پزیشكان ته‌نێكی نامۆیان له‌ گه‌ده‌ی ئه‌م پیاوه‌ ده‌رهێنا و دواتر ده‌ركه‌وت مۆبایل بووه‌.

ئه‌و نه‌خۆشه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، پێش شه‌ش مانگ ئه‌م مۆبایله‌ی قوت داوه‌، له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌م مۆبایله‌ له‌ گه‌ده‌ی مابووه‌وه‌، ئه‌مه‌ش وای كرد، خواردنه‌كانی گه‌ده‌ی داپۆشێت و هه‌ست به‌ ئازارێكی زۆر بكات.

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 2521جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad