ZNA – هەولێر
داهاتی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی The Addams Family لە سینەماکانی ئەمریکا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 1 تشرینی یەکەم لە سینەماکاندا نمایشکرا و داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکا 23 ملیۆن و 895 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە سینەماییە تەواەکەری بەشی یەکەمی فیلمی The Addams Familyیە و بەهۆی سەرکەوتنی بەشی یەکەمی، بەشی دووەمی بەرهەمهێندرا. لەم بەرهەمەدا هەریەک لە ئۆسکار ئیسحاق، چارلز سیرۆن، کلۆی گرایس مۆرتیز و نیک کرۆل رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad