ZNA – هەولێر
فیلمی ئەکشن و کۆمێدی Free Guy بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات و کۆی داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 13 ئاب لە سینەماکانی جیهاندا جیهاندا نمایشدەکرێت، داهاتی گەیشتووەتە 326 ملیۆن و 65 هەزار دۆلاری ئەمریکی و لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور، 28 ملیۆن و 400 هەزار دۆلاری ئەمریکی بەدەستهێنا. ئەم بەرهەمە تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 119 ملیۆن و 681 هەزار دۆلار و داهاتی لە سینەمانی دیکەی جیهاندا 206 ملیۆن و 384 هەزار دۆلارە. لەم بەرهەمەدا ریان رینۆلدز، تایکا وایتی، جەمال بۆرشەر و کایلا رای فیس رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن. نمایشی تایبەتی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە شانۆی ئەی ئێم سی لینکۆڵن لە شاری نیۆیۆرک بەڕێوەچووە و ریان رینۆلدز لەگەڵ هاوژینەکەی بلیک لیڤلی ئامادەبوو.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad