English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەولێر... پێنج تۆمەتبار دەستگیر کران
2021-10-16 [06:13 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، کە لە شەقامی 100 مەتری شاری ھەولێر، پێنج تۆمەتباری دانیشتووی کۆمەڵگای مەلائۆمەرن دەستگیر کران.

مقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ ١٦ی١٠ی٢٠٢١ پۆلیسی فریاکەوتنی ھەولێر، لە شەقامی 100 مەتری شاری ھەولێر، پێنج تۆمەتباری دانیشتووی کۆمەڵگای مەلائۆمەرن بە ناوەکانی (ب. ک. ع) و (س. ک. ح) و (ع. ک. ع) و (م. ب. ف) و (ز. م. ع) بە تۆمەتی دزینی 3 ماتۆڕسکیل دەستگیر کرد.

ھەروەھا مقەدەم هۆگر عەزیز، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکان و 2 چەقۆ و ئامێرێکی شکاندنی قفڵدا گیرا، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگا کران.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 349جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad