ZNA- هەولێر
بەرپرسێكی وەزارەتى ناوخۆی عێراق وادەى دەرکردنى پاسپۆرتى ئەلیکترۆنى بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى گەیاندن، دیاریکرد.
لیوا ئەحمەد عەبدولستار، بەڕێوبەرى کاروبارى پاسپۆرت لە وەزارەتى ناوخۆى عێراق بە رۆژنامەى سەباحى راگەیاند: "لەسەرەتاى ساڵى داهاتوو وەزارەت بە هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى گەیاندن دەستدەکات بە دەرکردنى پاسپۆرتى ئەلەکترۆنى".
عەبدولستارگوتیشى: "سەرجەمى کارە لۆجستییەکان بە دەرکردنى پاسپۆرتى ئەلەکترۆنى کۆتاییان هاتووە و بۆ ئەو مەبەستە گریبەستێک لەگەڵ وەزارەتى گەیاندن کراوە بۆ کارئاسانیکردنى دەرکردنى پاسپۆرتە ئەلەکترۆنییەکە".
ئەو روونیشیکردەوە "پاسپۆرتە ئەلەکترۆنییەکە سیمێکى ئەلەکترۆنى تێدایە کە تەواوى زانیارییەکانى خاوەن پاسپۆرتەکەى تێدایە".
ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە |