English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
16ی ئۆكتۆبەر بەروارێکی رەش ...
2021-10-18 [05:34 AM]

نوسینی : وەیسی سەعید وەیسی


16ی ئۆكتۆبەری 2017 بەروارێکی رەش وشوومەلە مێژوویی گەلی كوردستان ،
كە چەند كەسێك لەناو لایەنێكی سیاسی رێكەوتنێكی ژێربەژێریان كردو خیانەتیان لە كوردستان كردو لەپێناو بەرژەوەندی گیرفانی خۆیان شاری كەركووك وچەندشوێنێكی ترھەرزان فرۆش كرا...

جگە لەوەی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر بووە هۆی شەهید و برینداربوونی ژمارەیەک لە پێشمەرگە و هاووڵاتیانی دانیشتووی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، لەھەمانکاتدا بووە ماییەی،ئەوەی کە زیاتر لەسەدەیەک بەخوێن وخەبات بەدەست ھاتبوو بە چەند کات ژمێرێک لەدەستی بدەین ،بەلام لەگەل ئەمەشدا نەیانتوانی  ئیرادەی گەلی كوردستان  بروخێنن ،
بۆیەش هێزی پێشمەرگە  بەرپەرچی پیلانەكانیان دایەوەو لە چەند داستانێکی قارەمانانەدالە  پردێ و سحێلا ومحمودیە وتلسقۆف سنوریان  بۆ خائین وخاكفۆرشان دانا،بەمەش مێژووێكی تری بەرگری وخۆنەچەماندن دروست بوەوەو ھەرەسی بەپیلانی لەناوبردنی قەوارەی سیاسی ھەرێمی كوردستان ھات كەبووەرۆژی گەرانەوەی شكۆمەندی بۆكوردستانیان كەهاوكێشەكانیان گۆری ،خیانەتەی ١٦ی ئۆکتۆبەرنەی توانی چۆک بەپێشمەرگە بدات و،رێگری لەئیرادەی ئازادیخوازی گەلەکەمان بگرێت ،چونکە گەر ئەم خیانەیە نەبا کوردستان لەدۆخێکی تردەبوو،بۆیەش تاھەتایە١٦ی ئۆکتۆبەر وەک لەکەێکی رەش بەنێو چاوانی ئەنجام دەرانی دەمێنێتەوە ئەستەمە مێژوو لەیادی بکات ،مایەی خۆشحالی بوو لە ١٠-١٠  لە دەنگدانی گشتی هەڵبژاردنی پێنجەمین خولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کوردستانیانی کەرکوک بێدەنگییەیان شکاندو تۆڵەیان کردەوەو دەنگیان بەوکەس ولایەنە نەدا کە دەستیان لەو خیانەتەدا هەبوو .





ئەم هەواڵە 844جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad