ZNA – هەولێر
داهاتی بەشی دووەمی فیلمی سینەمایی The Addams Family لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 1 تشرینی یەکەم لە سینەماکاندا نمایشکرا، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 42 ملیۆن و 896 هەزار دۆلارە. بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنە تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا 36 ملیۆن و 970 هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا پێنج ملیۆن و 926 هەزار دۆلار بووە. ئەم بەرهەمە سینەماییە تەواوکەری بەشی یەکەمی فیلمی The Addams Familyیە و بەهۆی سەرکەوتنی بەشی یەکەمی، بەشی دووەمی بەرهەمهێندرا. لەم بەرهەمەدا هەریەک لە ئۆسکار ئیسحاق، چارلز سیرۆن، کلۆی گرایس مۆرتیز و نیک کرۆل رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad