ZNA – هەولێر
بەرپرسێكی راگەیاندنی كۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەلبژاردنەكانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە تاوەكو ئێستا 46 تانەی دی لەئەنجامی هەڵبژاردنەكان پەسەندكراوە.
عیماد جەمیل موحسن، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد: 46 تانەی دیکە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان پەسهندکراوە و بەدەست ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان، بۆ 800 وێستگەی پارێزگاکانی، بەغدا، بەسرە، موسەننا، زیقار، نەینەوا، سەڵاحەدین و هەولێر دەکرێت.
پڕۆسەکەش سبەی چوارشەممە و بە ئامادەبوونی چاودێرانی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و دەزگا میدیاییەکان بەڕێوەدەچێت.
پێشتریش کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رەزامەندی لەسەر بەدەست جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ 22 وێستگە لە 13 پارێزگا داوە.
ئەم هەواڵە 940جار خوێندراوەتەوە |