ZNA- هەولێر
موقتەدا سەدر، سەرکردەی رەوتی سەدر، رایگەیاند، بەتوندی مامەڵە لەگەڵ ھەر کەسانی یاساشکێن دەکەن.
سەرۆکی رەوتی سەدر گوتی، لەسەر حکومەتی داھاتوو پێویستە ژیانێکی شایستە و بێ جیاوازی بۆ ھاوڵاتییان دابین بکات.
سەدر هەروەها گوتی: لە چوارچێوەی سیاسەتی داھاتووماندا بەتوندی مامەڵە لەگەڵ ھەر کەسێکدا دەکەین، ئەگەر یاسا شکێنی بکات. داوای لە هاووڵاتیان کرد لە هێرش كردنە سەر ژێرخانی وڵات، داخستنی شەقامان و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست دوور بکەونە.
ئەم هەواڵە 643جار خوێندراوەتەوە |