ZNA - ھەولێر لە یاریه‌كانی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لەدەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ڕایۆ ڤایۆکانۆ بویەوە.
له ئه‌نجامدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر شكستی هێنا.
تاكه گۆڵی یاریه‌كه‌ش لە خولەکی 30 دا رادمێل فالکاو بۆ رایۆ ڤایۆکانۆ تۆمارکرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش لە خولەکی 72 دا یاریزان مێمفیس دیپای لێدانێکی سزای لەدەستدا.
بەم ئەنجامانە،سیڤیلیە بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ڕیزبەندی، بەرشەلۆنەش 15 خاڵی هەیە و لە پله‌ی نۆیەمی ڕیزبه‌ندیه.
ئەم هەواڵە 1234جار خوێندراوەتەوە |