English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیای هیلالی ئیماراتی رایگەیاند هەوڵی رەخساندنی بازاڕێكی ناوخۆیی بۆ گاز لە کوردستان دەدەن
2021-10-29 [08:43 AM]

ZNA:هەولێر


کۆمپانیای هیلالی ئیماراتی رایگەیاند، هەوڵی رەخساندنی بازاڕێكی ناوخۆیی بۆ گاز لە کوردستان دەدەن لەماوەی 5 ساڵیشدا هەناردەشی دەکەن.

کۆمپانیای هیلالی ئیمارات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی کەمتر لە پێنج ساڵدا سەرجەم پێداویستییەکانی بازاڕی گاز لە هەرێمی کوردستان و عێراق پڕدەکەنەوە. کاری لە پێشینەشیان پەرەپێدانی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کۆمپانیای پێرێل پترۆلیۆم کە پێکهاتوو لە دانە گاز و هیلالی ئیماراتی، لە قۆناغی یەکەمدا کێڵگەی کۆرمۆر فراوانتر دەکەن و هەوڵدەدەن ئاستی بەرهەمهێنان بگەیننە نزیکەی یەک ملیار پێ سێجا رۆژانە، لەکاتێکدا ئێستا ئاستی بەرهەمێنان 440 ملیۆن پێ سێجایە لە رۆژێکدا.

لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵدا کۆمپانیا ئیماراتییەکە لەگەڵ دامەزراوەی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکی بەبڕی 250 ملیۆن دۆلار واژۆیان لەسەر گرێبەستێک کرد، بە ئامانجی تەمویلی کێڵگەی کۆرمۆری لە کوردستان، بڕیاریشە لە یەکەم هەنگاودا رۆژانە 250 ملیۆن پێ سێجا تاوەکو ئایاری 2023 بەرهەم بهێنن.





ئەم هەواڵە 853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad