هەولێر—ZNA
بەهۆی ئەو ژینگە لەبارەی کە هەیەتی بۆ گەشەسەندن، ترێ یەکێکە لەو میوەهاتانەی کە لە زۆرینەی وڵاتەکانی جیهاندا دەچێندرێت. بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی healthline، ترێ جگە لە تامە خۆش و بەچێژەکەی ئەم سوودانەشی هەیە: ١- دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی C وK. ٢- ڕێگرە لە توشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان. ٣- یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشدا. ٤- مەترسییەکانی نەخۆشی دڵ کەم دەکەنەوە. ٥- ڕەنگی پێست جوانتر دەکات. ٦- چالاکییەکانی مێشک رێکدەخات. ٧- مەترسییەکانی نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە. ٨- ڕێژەی کۆڵسترۆڵ دادەبەزێنێت لە خوێندا. ٩- سوودی گرنگی بۆ تەندروستی چاو هەیە. ١٠- کاریگەری لەسەر بیرەوەری و وریای هەیە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad