English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەم خووانە سیستمی خەو تێکدەدەن
2021-10-31 [10:34 AM]

هەولێر—ZNA


هەندێک کەس بە باشی ناخەون و بەردەوام هەست بە ماندووبوون دەکەن، ئەمەش بەهۆی چەند خوویەکی هەڵەوەیە. ماڵپەڕی برایت ساید لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوە کردووە، بێگومان زۆر خواردن بەر لە خەوتن زیانێکی زۆری تەندروستیی هەیە و دەبێتەهۆی زیادبوونی کێش، بەڵام نان نەخواردن و خەوتن بە برسێتی هۆکارە بۆ تێکچوونی سیستمی خەو. ئەو کەسانەی لە رۆژدا سەرخەوێک دەشکێنن بە ئەستەم شەو دەتوانن بخەون، بۆیە باشترە هەوڵبدەن لە رۆژدا نەخەون. هەروەها نانی بەیانی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر سیستمی خەوتن هەیە، ئەو کەسانەی نانی بەیانی پشتگوێ دەخەن بە ئەستەم خەویان لێ دەکەوێت. لەوانەیە نامۆ بێت، بەڵام کاتێک ژوورەکەت و ئەو شوێنەی لێی دەخەویت پیس بێت ناتوانیت بخەویت؛ زۆریش گرنگە بەر لە خەوتن شیرینی نەخۆیت، چونکە مێشک چالاک دەکات و وادەکات نەخەویت.





ئەم هەواڵە 1219جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad