ZNA - ھەولێر لە یارییەکانی خولی سێریا ئهی ئیتاڵی یانەی ڕۆما به سهركردایهتی مۆرینیۆ لەیاریگای میوانداری یانەی ئەی سی میلانی کرد.
له ئهنجامدا میلان توانی 2 به یهك له گۆرگهكانی ڕۆما بباتهوه وسێ خاڵی یاریهكه بهدهست بهێنێت.
گۆڵەکانی میلان زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ و فرانک کیسێ لە خولەکەکانی 25 و 57 تۆماریانکرد و ستیفان شەعراوی لە خولەکی 93 تاکە گۆڵەکەی ڕۆمای کرد.
بەم ئەنجامە، میلان بە 31 خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندی خولەکەدا دەبینرێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ناپۆلی پێشەنگ، ڕۆماش 19 خاڵی هەیە و لە چوارەمی ڕیزبەندیدایە.
ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە |