ZNA - ههولێر
ھێزەکانی سوپای عێراق لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، سێ تیرۆریستیان لە پارێزگای دیالە دەستگیرکرد كه به پێی مادهی چواری تیرۆر داواكراو بوون.
گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پشت بەستن بە زانیاریە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سوپا و هێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، سێ تیرۆریستیان لە ناوچەکانی جەلەولا باکووری قەزای میقدادییە (شارەبان) سەربە پارێزگای دیالە، دەستگیرکردووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون.
ئەم هەواڵە 3649جار خوێندراوەتەوە |