English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە گشت قۆناغەكاندا مەسروور بارزانیی، بەرپرسیاریەتی ، خزمەتگوزاری و هاوسۆزی
2021-11-02 [03:59 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


لە ماوەی زیاتر لە دوو ساڵی رابردوویی دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی قوتابی رێبازی پارتی و بارزانیی پەروەردە بارزانیی و رۆژانی سەخت ، سەركردەی ژیر و خۆرٍاگر و پشوو درێژ رێزدار مەسروور بارزانیی ، رووبەرٍووی كۆمەڵێك قەیران و  كۆشپ و تەگەڕەی زۆر بووە ، بەڵام  وەك چۆن لە سەڕەتا بە ستراتیژی كوردستانێكی بەهێز  هاتە  گۆرٍەپانەكە  تا بەكردەوە و بەهەموو توانایەكەوە  ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكانی جێبە جێی بكات ، بۆیە، لەلایەك  گەورەترین و مەترسیدارترین نەخۆشی ، لایەك  قەیرانی دارایی و  مووچەو بودجە و دابەزینی نرخی نەوت  و  ئینجا  دروستكردنی پیلانگێری هەرێمایەتی و ناخۆیی  توانیی  زۆر  بوێرانە و خۆراگرانە  وەك قەڵایەكی پۆڵایین رووبەرووی بەربەستەكان ببێتەوە و وەك كاپیتانێكی بەهێز و خۆراگر لە نێو زەریایی پر تۆفان گەل  و نیشتیمانەكەی بگەێنێتە كەنارٍی دڵنییایی

ئینجا هەموو  قەیران و كێشەكانی گۆرٍیی بۆ دروستكرنی  پرۆژەی ستراتیژی  هەر لە زاخۆ تا هەڵەبجە  ، ئینجا  هەنگاوەكانی لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی   بۆ شكاندنی بەربەستە ئابوورییەكان و قەیرانە داراییەكان دەست پێكرد ،  تا   بونیاتنانی چەندین  كاری گەورە و مێژوویی  و  ئەمەوە بێجگە لە گرنگیدان بە پرۆژەی  چاكسازی و پاكسازی ئیداری و دارایی  و  ئینجا  گرنگیدان بە پرۆژەی ئابووری و كشتوكاڵ  هەموو  ئەو   ئەرك و بەرپرسیاریەتیانە لە ماوەی رابردوو، لە پێناو كوردستانێكی بەهێز  و  خزمەتگوزاری بۆ هەموو كوردستانیان بە بێ‌ جیاوازی بیرو رایی حیزبی  و تەنها بۆ حیزبێك كە  ئەو  پەروەردە و ستراتیژی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە هەموو قۆناغەكانی خەبات و تێكۆشانی..

بۆیە، ئەگەر دوێنی سەرۆكی حكومەتی كوردستان  رێزدار مەسروور بارزانیی بە هەموو توانایەكەوە هەوڵی  رزگاركردنی خەڵكی هەرێمی كوردستانی دا بۆ  رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی  كۆرۆناو  هێنانی ڤاكسین و پارێزگاری لە تەندروستی خەڵك  ، ئەوەتا ئەمڕۆش بەهەمان شێوە جارێكی تر وەك ئەرك و بەرپرسیاریەتی و دڵسۆزی و نیشتیمانی لە كاتێكی سەخت و هەستیاردا ، لە نێو  خەڵكی زیانبەركەوتووی لافاوەكەی پایتەخت دڵنەواییان دەكات و  هیوا و ئومێدی ژیانێكی باشتر یان پێبدات وەك دڵسۆزی و ئەركێكی كوردپەوەرانە تا هەمووان ئەو راستییە بزانن كە ،  قوتابی و پەروەردەیی رێبازێكی خزمەتگوزار و سەركردەیەكی رۆژانی سەختە و هیچكات پشت لە گەل و نیشتیمانەكەی ناكات و خۆشەویستی و پاڵشتی كوردستانیان ئەوڵەییەتی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستانە لە هەموو قۆناغەكاندا ..





ئەم هەواڵە 916جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad