English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی پلاندانان: ساڵی داهاتوو سەرژمێری گشتی بۆ دانیشتووانی عێراق دەکرێت
2021-11-05 [03:02 AM]

ZNA:هەولێر


گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند ساڵی داهاتوو سەرژمێری گشتی بۆ دانیشتووانی عێراق دەکرێت، دەشڵێت: "داوای تەرخانکردنی  120 ملیار دینارمان بۆ ئەو مەبەستە بەتایبەت بۆ کڕینی ئامێر کردووە".
 
ئەمڕۆ هەینی 05-11-2021 عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند: "سەرقاڵی ئەزموونکردنی پێشوەختەی جێبەجێکردنی پلانەکانی خۆمانین لەبارەی سەرژمێرییەوە، لە پارێزگاکانی بەغدا و بەسرا و ئەنبار و کەربەلا و هەولێریش کردوومانە و سەرکەوتووبووین، ئێستا دهۆک ماوە کە بەمزووانە ئەویش تەواو دەبێت و ئەم تاقیکردنەوانە دەبێتە بناخەی سەرژمێریی گشتی کە بڕیارە لە ساڵی 2022 لە عێراق جێبەجێ بکرێت".
 
هینداوی هەروەها گوتی: "پرۆسەی تێستکە بریتییە لە سەردانی باڵەخانە و خانووەکان بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی سەرژمێری کە سەرجەم زانیارییەکانی خێزانەکانی تێدایە و پڕۆسەکە بە ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەچێت و کاتی کەمتری پێویست دەبێت".

گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانان، سەرژمێریشی بە پلانێکی گرنگ زانی بۆ پرسی خوێندن، تەندروستی، ژینگە، باڵەخانە، نیشتەجێبوون، ژێرخان و چەندین بواری دیکە، لەسەروویانەوە بەرچاوڕوونیی بۆ ئایندە بە پشتبەستن بەو ژمارانەی لێیەوە دەست دەکەون.

عەبدولزەهرە هینداوی، سەبارەت بە ئەنجامدانی سەرژمێری ئەوەی ئاشکراکرد حکومەتی عێراق سوورە لەسەر جێبەجێکردنی سەرژمێری گشتی و گوتی" بەدڵنیاییەوە ئەگەر پێشهاتی زۆر کاریگەر نەیەنە پێشەوە هەموو ئامادەکارییەک دەکەین بۆ ئەوەی ساڵی 2022 ساڵی جێبەجێکردنی سەرژمێری گشتی بێت لەعێراق".
 
روونیشیکردەوە لە پڕۆژە بوودجەی ساڵی 2022 وەزارەتی پلاندانان داوای تەرخانکردنی بڕی 120 ملیار دیناری کردووە، چونکە پێویستی بە دامەزراندنی 150 هەزار کەس و کڕینی ئامێر و پێداویستی دیکە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتی دەبێت.
 
عێراق لە نێوان ساڵانی 1927 تاوەکو 1997، هەشت سەرژمێری گشتی ئەنجامداوە، ئەوانیش لە ساڵانی 1927، 1934، 1947، 1957، 1965، 1977، 1987، 1997 کە ئەمەی دوایینیان بەبێ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بوو. لە دوایین سەرژمێریدا ژمارەی دانیشتووانی عێراق گەیشتە 19 ملیۆن و 184 هەزار و 534 کەس.
 
 بەپێی پێشبینییەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی عێراق لەساڵی 2022 دەگاتە 42 ملیۆن و 248 هەزار و 900 کەس، لەکاتێکدا ئەو پێشبینییانە بۆ ساڵی 2030 ئەوەیە دانیشتووانی عێراق بگاتە 51 ملیۆن و 211 هەزار و 700 کەس.





ئەم هەواڵە 640جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad