English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تیمه‌ پسپۆڕییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی پێشكه‌وتووترین شاری مێژوویی له‌ عێراق ده‌درێت
2021-11-06 [07:29 AM]

ZNA:هەولێر


تیمه‌ پسپۆڕییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا گه‌یشته‌ عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی شاری (خاراكس)ی مێژوویی كه‌ زاناكان به‌ هه‌ڕه‌مه‌كانی عێراق ناوی ده‌به‌ن.

شاری خاراكس له‌ سه‌ده‌ی 4ی پێش زایین له‌سه‌ر ده‌ستی فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی ئه‌سكه‌نده‌ر مه‌قه‌دۆنی بنیاتنرابوو كاتێك هاتبووه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕی دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ڕاگه‌یاندبوو.

شاری خاراكس دوای دروستكردنی ببووه‌ یه‌كێك له‌ شاره‌ هه‌ره‌ پێشكه‌وتوو و جوانه‌كانی جیهان له‌سه‌رده‌می خۆیدا، به‌ڵام دواتر له‌ سه‌ده‌ی سێی زاینیدا له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ساسانییه‌كان ئه‌رده‌شێر وێرانكرا و له‌ناوبرا.

هه‌رچه‌نده له‌ ڕابردوودا‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆر له‌ شوێنه‌واری شاری خاراكس كرابوو، به‌ڵام تا ئێستا به‌ دروستی شوێنی شاره‌كه‌ دیاری نه‌كراوه‌ و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، زانایان وای بۆ ده‌چن كه‌‌ ڕه‌نگه‌ شاره‌كه‌ بكه‌وێته‌ باشووری عێراق به‌تایبه‌یش له‌ شاری به‌سڕه‌ له‌ نزیك یه‌كێك له‌ ڕووباره‌كانی نێوان دیجله‌ و فوڕات‌.

هه‌رچه‌نده‌ ئێستا ته‌كنه‌لۆجیای دۆزینه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌ مێژووییه‌كان پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌، به‌ڵام به‌هۆی نائارامی دۆخی سیاسی و ته‌ناهی عێراقه‌وه‌ تا ئێستا نه‌توانراوه‌ شوێنه‌واری مێژوویی شاری خاراكس بدۆزرێته‌وه‌.

پێشبینیش ده‌كرێ ئه‌مجاره‌ به‌ هه‌وڵه‌كانی ئه‌و تیمه‌ پسپۆڕییه‌ی كه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا هاتوون بتوانن شوێنه‌واری شاره‌ مێژووییه‌كه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر مه‌قه‌دۆنی بدۆزرێته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ر بكرێت.





ئەم هەواڵە 1441جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad