ZNA - ههولێر
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا رایگهیاند، ئامانجی سەرکیی ئێمە له سوریا ئهوهیه لەسەر شەڕی داعش لەم وڵاته تهركیز بكهین، بۆیەش لێرەین، وتیشی، ئەمریکا دەیەوێت بە هاوکاریی هێزەکانی سووریای دیموکرات تەنها فۆكهس لەسەر شەڕی داعش بکات.
جۆن کێربی گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لەبارەی ئەو پرسیارەوە کە ئایا ئەگەری هێرشی تورکیا بۆسەر هێزەکانی سووریای دیموکرات کە هاوپەیمانی ئەمریکان لە باکووری سووریا لە ئارادایە، وتی: ناتوانین بۆچوون و گومانی خۆمان لەبارەی هەڵمەتەکانی داهاتووی تورکیا ڕابگەیەنین؛ ئەنقەرە دەیێت لەمبارەوە قسە بکات. بەمحاڵەشەوە نامانەوێت هیچ هەڵمەتێک لە هیچ لایەنێکەوە فۆكهس لەسەر شەڕی داعش لە سووریا کەم بکاتەوە.
گوتەبێژی پێنتاگۆن جەختی کردەوە کە هەمووان بە تورکیاشەوە بەرژەوەندییان لەوەدایە کە ڕێگیری لە بەهێزتربوونی داعش لە سووریا بکرێت.
جۆن کێربی لەبارەی ئەگەری بەرگریی کردنی ئەمریکا لە هێزەکانی سووریای دموکرات لە بەرامبەر هێرشی تورکیاوە وتی: ئامانجی سەرکیی ئێمە تەرکیز کردن لەسەر شەڕی داعش لە سووریایە بۆیەش لێرەین و هەر بەم ڕەستەیەش کۆتایی پێدێنم.
ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە |