ZNA-ھەولێر
کۆمپانیای (Meta) ئەپی (Facebook) بە کۆمەڵێک تایبەتمەندی نوێ و نایابی تایبەت بەگروپەکان نوێدەکاتەوە کە تایبەتمەندیەکان بریتین لە:
- دانانی ڕەنگ و فۆنتی تایبەت لە لایەن ئەدمینەکان بۆ پۆستەکان
- دانانی چاتی تایبەت بە ئەدمینەکانی گروپ بۆ زیاتر ئاگا لێک بوون و بەڕێوەبردنی باشتری گروپەکان
- دانانی دوگمەی خەلات Award بۆ ئەوەی لە کۆمێنتەکان کە کۆمێنتێک سەرەنج ڕاکێش بوو بە شێوەیەکی تایبەت خەڵات بکرێت.
- دروستکردنی Subgroup بە پارە بۆ ئەوەی خاوەن گروپەکان بۆ ناوەڕۆک و بابەتی تایبەت و ڕاھێنان و شت گەلێک کە پێویستی بە بەشداریکردن بێت بە پارە بەم شێوەیە ڕێگە بە بەکارھێنەران بدەن بەشداری بکەن.
ئەم هەواڵە 3709جار خوێندراوەتەوە |