ZNA - هەولێر لە کۆتا یاری هەفتەی ١٢ی خولی ئیتاڵیا و لە یاری دێربی شاری میلانۆدا هەردوو یانەی ئەی سی میلان و ئینتەرمیلان لە یاریگای سان سیرۆ رووبەڕووی یەکبونەوە.
لە ئەنجامدا یاریە ئاگرینەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا كۆتایی هات.
سەرەتا ئینتەر لە خولەکی ١١، لە ڕێگەی هاکان چالهانۆگلۆ بە لێدانی سزا گۆڵێکی تۆمارکرد، هەر ئەوەندەی پێنەچوو لە خولەکی ١٧ ستیفان دیفری بە هەڵە لە خۆیان گۆڵی یەکسانی بۆ میلان کردەوە، دواتر دواتر مارتینێز لە خولەکی ٢٧ یانەکەی بێبەشکرد لە سەرکەوتن دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا.
بەم ئەنجامە، میلان بە کۆکردنەوەی ٣٢ خاڵ لە دووەمی ڕیزبەندی خولی ئیتاڵیدا دەبینرێت بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ناپۆلی پێشەنگ، ئینتەریش بە ٢٥ خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.
ئەم هەواڵە 787جار خوێندراوەتەوە |