ZNA – هەولێر
میدیاکانی عێراق ئاشكرایان كرد، دوای رۆژێک لە هەوڵی تیرۆركردنی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران، لە نیوەشەودا و بە سەردانێکی پێشتر بۆ رانەگەیەنراو گەیشتە بەغدا و یەکسەر لەگەڵ سەرکردەی گرووپە چەکدارەکانی شیعە کۆبووەتەوە.
هەرچەندە تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارییەتی هەوڵی کوشتنی کازمی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام پێشتر هەریەک لە میلیشیای عەسائیب ئەهلولحەق و کەتائیبی حزبوڵای عێراق، هەڕەشەیان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، بەهۆی کوژرانی خۆپیشاندەرێک لەکاتی پشێووییەکانی رۆژی هەینی رابردووی بەردەم ناوچەی سەوز.
شهوی یهكشهممه 7-10-2021، ههوڵی تیرۆركردنی سهرۆك وهزیرانی عێراق درا له رێگهی 3 فڕۆكهی بێ فڕۆكهوان، وهزارهتی ناوخۆی عێراق رایگهیاندبوو، كه هێزه عێراقییهكان دوو فڕۆكهیان خستووهته خوارهوه، یهكێكیشیان به ماڵهكهی كازمیدا تهقییهوه.
ئەم هەواڵە 1066جار خوێندراوەتەوە |