ZNA- هەولێر
هه‌ركه‌سێك لە عێراق گه‌شتی ده‌ره‌وه بكات، پێویسته ٧٢ كاتژمێر پێش گه‌شته‌كه‌ی پشكنینی پی سی ئار ئه‌نجام بدات.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی شارستانیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵایكردۆتەوە، لەسەر ڕێنماییەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق، بڕیار درا کە لە ٢٢ی ئەم مانگەوە ھەر ھاوڵاتییەكی عێراقی كە لە دەرەوە دەگەرێتەوە پێویستە بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسین ده‌ربھێنێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو ھاوڵاتیانەیشی كە گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كەن، پێویسته به‌ر له ٧٢ كاتژمێر پێش گه‌شته‌كه‌ی، پشكنینی PCR ئه‌نجام بدات.
ئەم هەواڵە 832جار خوێندراوەتەوە |