English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زه‌وی خۆی بۆ گەردەلولێكی بەهێزی خۆر ئاماده‌ ده‌كات، ناتوانرێت پێشگیری لێبكرێت
2021-11-13 [05:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەگوێرەی لێکۆلێنەوەیەکی زانستی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا ئێرڤن، گەردەلولی بەهێزی خۆر بە ئاراستەی زەوی دێت، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی لەکارخستنی هێڵەکانی ئینەرنێت و کارەبا و سەتەلایتەکان.

بەگوێرەی ئاژانسی ناسا، گەردەلولی خۆری یەکێکە لە دیاردە باوەکانی "کەشوهەوای بۆشایی" و کاتێک دروست دەبێت کە خۆر لە ئەنجامی تەقینەوەی گەورەدا رێژەیەکی زۆر لە پلازما و وزەی موگناتیسی دەردەدات. ئەگەرچی ئەم گەردەلولانە مەترسی ڕاستەوخۆیان بۆ سەر مرۆڤ نییە، بەڵام کاریگەری دەخەنە سەر بواری موگناتیسی زەوی و دەکرێ ببنەهۆی ڕاوەستانی ئامێرەکانی تەکنەلۆجی.

ئەم گەردەلولانە لەهەمان کاتدا دەبنەهۆی دروستبوونی دیاردەی سروشی سەرنجڕاکێشی ناسراو بە ئەورۆرا یاخود "تیشکی جەمسەری" کە تێیدا ئاسمانی ناوچەکانی نزیک لە جەمسەرەکانی ڕووی زەوی بە ڕوناکی سەرنجڕاکێش دادەپۆشرێن.

سەنتەری پێشبینی کەشوهەوای بۆشایی ئەمریکا(SWPC)لە ئێستادا چاودێری ئەو گەردەلولە خۆریانە دەکات کە لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستیان پێکردووە کاتێک خۆر خولێکی نوێی دەستپێکرد.

شایەنی باسە، خولی خۆر هەر 11 ساڵ جارێک لە بواری موگناتیسی خۆردا ڕوودەدات. پێشبینی دەکرێت ئەم خولەی ئێستا لە ساڵی 2025 بگاتە ترۆپک.

بەگوێرەی لێکۆلێنەوەکە لە زانکۆی کالیفۆڕنیا ئێرڤن، ئەگەری هەیە ئەو گەردەلولە خۆریانەی ئێستا گاریگەری زۆرتر بخەنە سەر ئەو هێڵانەی ئینتەرنێت کە لەژێر دەریا دان چونکە زۆرترین مەودایان هەیە. هەروەها لێکۆڵینەوەکە پێشبینی کرد کە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی ئەوروپا زیاتر زیانی بەربکەوێت لە ئەگەری ئەم گەردەلولانە. وڵاتانی ئاسیا، بەتایبەت سینگاپور، کەمترین هەڕەشەیان لەسەرە بەهۆی کورتی وایەرەکانی ئینتەرنێت.

بەرپرسی لێکۆڵینەوەکە، دکتۆر سانگیسا عەبدوجیۆسی، ڕایگەیاند کە دەکرێ هۆشداری بدرێت لەسەر ئەم گەردەلولانە نزیک 13 کاتژمێر بەر لە ڕودانیان. بەڵام، ئەو ئاماژەی دا، بەرگری کردن لێیان لەسەر زەوی سنوردارە و دەبێ ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەگەری لەکارکەوتنی هێڵەکانی ئینتەرنێت.

پێشتر گەردەلولی بەهێزی خۆر ڕوبەڕووی زەوی بووەتەوە بەڵام لە کاتێکدا کە مرۆڤایەتی وەکو ئێستا پشتی بە کارەبا و ئینتەرنێت نەبەستبوو. ساڵی 1859 گەردەلولێکی بەهێزی خۆری بواری موگناتیسی زەوی گرتەوە کە بووە هۆی لەکارکەوتن و گڕگرتنی چەندین هێڵی سیستەمی گواستنەوەی تێلەگرافی لە سەرانسەری جیهان.

 

voa





ئەم هەواڵە 2131جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad