English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سامسۆنگ ئەزموونی کاتژمێرە زیرەکەکان دەباتە ئاستێکی بەرزتر بە ڕاگەیاندنی هەردوو کاتژمێری گالاکسی Watch4 و Watch4 Classic
2021-11-13 [10:20 AM]

zna


گومانی تێدا نیە کە کاتژمێرە زیرەکەکان بوونەتە ئامرازێکی بەهێز بۆ یارمەتیدانمان لەمانەوەی سەرنجمان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان، چ پەیوەندی بە لەشڕێکی یان پەیوەندی بە بەڕێوەبردنی ژیانێکی قەرەباڵغ و سەرقاڵی بێت. لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەردوو کاتژمێری Watch4 و Watch4 Classic ، سامسۆنگ توانی ئەزموونی کاتژمێرە زیرەکەکانی گالاکسی بباتە ئاستێکی تر، تا لە ڕێگەیەوە پێوەرێکی نوێ بۆ ئەم پۆلە دابنێت. زنجیرەی کاتژمێرەکانی گالاکسی Watch4 دیزاین کراوە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر هەموو ڕۆژێک تەندروستتر بژی، و هەروەها دەوڵەمەندە بە زیادکردنێکی نوێ و نایاب بۆ دەوڵەمەندکردنی تایبەتمەندیەکانی تەندروستی و لەشڕێکی لە سامسۆنگەوە، وەک ئامرازی پێوانەیی نوێ بۆ پێوانەی پێکهاتەی جەستەیی، کە رێژەی چەوری و پێکهاتەی پەیکەری ئێسکی بۆ بەکارهێنەرەکەی پێشکەش دەکات.

و بەکارهێنەر دەتوانێت ڕاهێنانی زیاتر بکات لەسەر بنەمای ڕێنماییەکان و ئاڕاستەکان کە دابینی دەکات، لەگەڵ دەرفەتەکان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی بەرەنگارییەکان بە کۆمەڵ کە یارمەتیت دەدات لە پەیوەندی کردن لەگەڵ خێزان و هاوڕێکانت بەردەوام بیت، بەم شێوەیە ئاسان دەبێت بۆ بەکارهێنەر بۆ پێشکەشکردنی باشترین ئاستی کارایی خۆی هەموو ڕۆژێک، ئەمەش بە هۆی بەکارهێنانی هەریەک لە کاتژمێری گالاکسی Watch4 و Watch4 Classic.

دەتوانیت سەیری وێنەکانی خوارەوە بکەیت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر لەسەر دوایین کاتژمێرە زیرەکە نایابەکانی سامسۆنگ





ئەم هەواڵە 1327جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad