English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین سودە تەندروستیەکانی سماق
2021-11-15 [11:18 AM]

ZNA— هەولێر


ترشی سماق بەدەر وەک بەهاراتێک بەکار دێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هیندستان و تام و چێژێکی تایبەت دەدات بە زۆرخواردن، لە کوردستان بە تایبەت لەگەڵ ترۆزی و کالیار دەخورێت و دەکرێتە ناو زەڵاتە و دۆ و چەندین خواردنی ترەوە، کۆمەڵێک سودی تەندروستی هەیە دكتۆر دکتۆر کامه‌ران رسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک بڵاویكردوەتەوە. 1. دژە ئۆکسانێکی زۆر بەهێزە و هەوکردن کەم دەکاتەوە، پارێزگاری لە DNA خانەکان دەکات بە تایبەت خانەکانی جگەر و کۆڵۆن، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی. 2. کۆلاجینی ناو لەش‌ زیاد دەکات و یارمەتی پاراستنی تەندروستی پێست و جومگە و ئێسک دەدات. 3. پاراستنی تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن دەدات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەگەری جەڵتە و بەرزکردنەوەی کۆلستڕۆڵی باش و دابەزاندنی کۆلستڕۆڵی خراپ. 4. یارمەتی دانی خۆپاراستن لە کێشەکانی کۆئەندامی هەناسە وەک گیرانی لوت و پەتا و هەڵامەت و ئەنفلەوانزا و هەوکردنی سیەکان. 5. یارمەتی پڕۆسەی هەرس کردنی خۆراک و کەمکردنەوەی کێشەکانی کۆئەندامی هەرس و گەددە. 6. کۆمەڵێک سودی تری هەیە کە لە توێژینەوە زانستیەکان دەرکەوتوە لە سەر ئاژەڵ بەڵام لێکۆڵینەوەی زیاتر پێویستە، تا بزانرێت هەمان کەڵکی هەیه بۆ مرۆڤ وەک یارمەتی دانی توانەوەی بەردی گورچیلە، هەوکردنی گوێ و کۆنتڕۆڵ کردنی شەکرە و دابەزاندنی کێش و سەوەفان و نەخۆشییەکانی تری جومگەکان.





ئەم هەواڵە 1387جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad