ZNA— هەولێر
یەکەم: ئاوسانی قاچەکان و بەشی سەرەوەی قاچ، کە مانای وایە دڵ بە باشی کارناکات و شلە لە قاچەکاندا کۆبووەتەوە. دووەم: دەرکەوتنی پەڵەی شین و مۆر لەسەر پێست، کە مانای گیرانی بۆرییەکانی خوێنە. سێیەم: دەرکەوتنی خاڵی شین و مۆر لە شێوەی تۆڕ، کە زۆر کەس لە کاتی هەستکردن بە سەرما لە جەستەیاندا دەردەکەوێت، بەڵام ئەگەر بەبێ هۆ لە جەستەدا دەربکەوێت نیشانەی توشبوونە بە نەخۆشی دڵ. چوارەم: خاڵی چەوری و زەرد لەسەر پێست و هەندێک کات لە گۆشەکانی چاو یان پشتی قاچ یاخود هێڵی دەستدا دەردەکەون، کە هۆکارەکەی کۆبوونەوەی کۆڵیسترۆڵی زیانبەخشە لە خوێندا. پێنجەم: دەرکەوتنی پەڵەی سور زۆرکات لە شێوەی بریندا دەبێت، کە هۆکارەکەی کۆبوونەوەی چەوری سیانیدە لە خوێندا و هۆشداریی پێشوەختەی ناساغی دڵە
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad