ZNA - هەولێر لە یاریه‌كانی خولى نایابى ئینگلتەرا، یانه‌ی لیستر سیتی لە یاریگاى کینگ پاوەر، میوانداری چێڵسی كرد.
له ئه‌نجامدا یانه‌ی بلۆز بە سێ گۆڵى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە خاوه‌ن یاریگا برده‌وه.
گۆڵەکانىش هه‌ریه‌كه له ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێر و نگۆلۆ کانتى و کریستیان پۆلیسیچ لە خولەکەکانى 14 و 28 و 71دا تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، چێڵسى بە 29 خاڵ پێگەى خۆى لە پێشەنگى ڕیزبەندى پریمەر لیگدا جێگیرکرد، لیستەر سیتیش ته‌نیا 15 خاڵى هەیە.
ئەم هەواڵە 910جار خوێندراوەتەوە |