English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمسیۆنی باڵا: چاوەڕێی یەكلایی كردنەوەی هەموو تانەكانی هەڵبژاردنین لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە
2021-11-21 [07:43 AM]

​ZNA- هەولێر


کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان چاوەڕوانی یەکلاییکردنەوەی هەموو تانەکانە لە لایەن دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن بۆ داخستنی کەیسی تانەکان بە یەکجارەکی.

نیبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە راگەیاندنی فەرمیی عێراقی راگەیاند: "کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دوای راگەیاندنی ئەنجامە کۆتاییەکان، ناوی بەربژێرە براوەکانی هەڵبژاردن رەوانەی دادگەی فیدراڵی دەکات بۆ ئەوەی دادگەکە پەسندیان بکات".

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە لە 10ی ئۆکتۆبەری 2021 بەڕێوەچوو، رەوتی سەدر 73 کورسی، هاوپەیمانی تەقەدووم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی 37 کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان 33 کورسی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 16 کورسیی بەدەستهێناوە.

 





ئەم هەواڵە 658جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad