ZNA - هەولێر لە چوارچێوەی یاریەیكانی هەفتەی 12ی خولی یانەكانی ئینگلتەراو لە یاریی لوتكەدا، یانەی لیڤەرپوڵ لەسەر یاریگای خۆی میونداری یانەی ئارسناڵی كرد.
لە ئەنجامدا لیڤەرپوڵ توانی یارییەكە بە ئەنجامی 4-0 گۆڵ لە تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتای بردەوە.
گۆڵەكانی یاریەکەش، هەر یەکە لە یاریزانان سادیۆ مانێ، دیێگۆ جۆتا، محەممەد سەڵاح و مینامینۆ تۆماریان كرد.
دوای ئەم بردنەوەیە لیڤەرپوڵ بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ ڕیزبەندی دوەمی یانەكانی پریمەرلیگی گرتوە، هەرچی ئارسناڵ بە کۆکردنەوەی 20 خاڵ لە پلەی پێنجەمە.
ئەم هەواڵە 1456جار خوێندراوەتەوە |