ZNA - هەولێر
٧٥کۆچبەری دیکە به هۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە نزیک لیبیا ژیانیان لەدەست دا.
رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی بڵاویكردووەتەوە، لە ئاکامی ژێرئاو کەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە نێو دەریای نێوەڕاست، کە دەیانویست لە لیبیاوە بۆ ئەوروپا بپەڕێنەوە ، ٧٥ کۆچبەری نایاسایی خنکاون.
بەپێی زانیارییان، لەگەڵ دواین کارەسات کە روویداوە، لە ماوەی ئەمساڵدا ژمارەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە لە نێوەڕاستی دەریای نێوەڕاست گیانیان لەدەستداوە، لە ھەزار و ٣٠٠ کەس تێپەڕیوە.
ئەم هەواڵە 727جار خوێندراوەتەوە |