English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجوومەنی ئاسایشی تاوتوێی ره‌وشی عێراق ده‌كات
2021-11-23 [10:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆدەبێتەوە و بڕیاره‌ دوایین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق تاوتوێ دەکات.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێ کردنی دوایین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق، کۆدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات.

ئەوەیش خراوەتەڕوو کە جینین ھێنیس پلاسخارت لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکەدا، راپۆرتێک پێشکەش دەکات کە تیایدا باس لە دوایین پێشھاتەکانی رەوشی عێراق دەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا، زانیاری زیاتر لەوبارەیەوە نەخراوەتەڕوو.

 

AA





ئەم هەواڵە 1087جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad