English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌هۆكار و نیشانه‌كانی فره‌كیسی هێلكه‌دان
2021-11-24 [07:43 AM]

ZNA— هەولێر


فرە کیسی هێلکەدان بریتیە تێکچونی هۆرمۆنەکان لە ئافرەتاندا، بەگشتی لەتەمەنی ۱٥ بۆ ٤٤ ساڵیدا روودەدات، ئەو ئافرەتانەی توشی فرەکیسی هێلکەدا ئەبن ڕەنگە لەکاتی خۆیدا نەکەونە سوڕی مانگانەوە و دوابکەوێت ، وە قورستر دەبێت بۆیان تا دووگیان ببن، دكتۆره‌ میدیا پسپۆڕی نەخۆشییەکانی ئافرەتان و منداڵبوون و نەزۆکی له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی‌ ئافرەتان ده‌خاته‌ ڕوو. هێلکەدان ئەکرێ توشی کۆمەڵێک کیسی ورد بێت کە بە شلە پڕکراوەتەوە و لەم کاتەدا کرداری هێلکە تەقاندن لە هێلکەدانەوە ڕوونادات، لە ٪۷۰ ی ئەو ئافرەتانەی ئەم حاڵەتەیان هەیە هیچ نیشانەیەکیان نیە و نازانن. نیشانەکانی تووشبوون بە فرەکیسی هێلکەدان: 1-ناڕێکی سوڕی مانگانە: دواکەوتن و ناڕێکی لە سوڕی مانگانەدا یەکێک لە نیشانە هەرە باوەکان، بۆنمونە ئەگەر سوڕی مانگانەکانت ۳٥ ڕۆژیان زیاتری بەین بێت، لە ساڵێکدا لە ۹ جار کەمتر بکەویتە سوڕی مانگانە، وەخوێنی سوڕی مانگانەت زۆربێت. 2-بەرزی رێژەی ئەندرۆجین: بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی نێرینە ، کە ڕەنگە ببێتە هۆی دەرکەوتنی هەندێک نیشانەی جەستەیی وەکو، زیادبوونی مووی لەش و دەموچاو، دروستبوونی زیپکەیەکی زۆر، ڕوتانەوەی قژ. 3-دروستبوونی چەند کیسێک لە هێلکەدان هێلکەدانەکان ڕەنگە گەورە ببن و کیسی تێدا دروست ببێت کە دەوری هێلکەکان دەدەن، سەرەنجام هێلکەدان بەباشی کاری خۆی ناکات. وەنیشانەکان بەگشتی قورستر و توندتر دەبێت ئەگەر کەسەکە کێشی زۆربێت. هۆکارەکانی توشبوون بە کیسی هێلکەدان هۆکارە سەرەکییەکەی نەزاندراوە ، بەڵام لەو فەکتەرانەی کە ڕەنگە ڕۆڵیان هەبێت: 1- زۆر ڕژانی ئه‌نسولین لە لەش کە هۆرمۆنێکە لە پەنکریاس دروست دەبێت و ڕێگە بە خانەکان دەدات شەکر بەکاربهێنن، ئەگەر خانەکان بەرگریکار بوون بەرامبەر کاری ئه‌نسولین ڕێژەی شەکر لە خوێندا بەرز دەبێتەوە و ئەمەش وادەکات لەش بڕێکی زیاتر لە ئه‌نسولین دروست بکات، کە ئەم ڕێژە ئه‌نسولینە بەرزە دەبێتە هۆی زیادبوونی دروستکردنی ئەندۆجین، بەمەش کێشە لە کرداری تەقاندنی هێلکە لە هێلکەدان دروست دەبێت. 2- هەوکردنێکی کەم بۆ ماوەیەکی درێژ: ئەمە ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خڕۆکە سپیەکانی خوێن و بەرزبوونەوەی مارکەرەکانی بەرگری لە لەش، ئەمەش هانی خراپترکردنی لایەنەکانی تری کیسی هێلکەدان ئەیات و ڕێژەی دروستکردنی ئەندۆجین زیاتردەکات، کە ڕەنگە ببێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و لولەکانی خوێن. 3-بۆماوەیی، هەندێک تاقیکردنەوە دەریان خستووە کە بوونی هەندێک جینات ڕەنگە ببێتە هۆی کیسی هێلکەدان 4-بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەندرۆجین هێلکەدانەکان بەشێوەیەکی ناسروشتی ڕێژەیەکی بەرز لە هۆرمۆنی نێرینه دروست دەکەن و ئەمەش دەبێتە هۆی زیپکە و زیادبوونی موو. کاریگەییە خراپەکان کە PCOS لەسەر لەش دروستی دەکات 1-دواکەوتن و بە زەحمەت دووگیانبوون، توشبوون بە شەکرە و زەخت بەرزی لەکاتی دووگیانی. 2- منداڵ لەبارچوون، یا منداڵبوونی پێشوەخت. 3- هەوکردنی جگەر کە بەهۆی کۆبونەوەی ڕێژەیەکی بەرز لە چەوری لە جگەردا ڕودەدات. 4- بەرزبوونەوەی زەخت و شەکرە و چەوری کۆلیسترۆل و چەوری سیانی کە ئەمەش مەترسی توشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری ۲ زیاتردەکات. 5- تەنگەنەفەسی لەکاتی خەوتندا 6-خەمۆکی، قەلەقی و گۆڕانکاری لە شێوازی نان خواردندا 7-بوونی خوێنێکی ناسروشتی لە منداڵدانەوە و دروستبوونی کێشەکانی منداڵدان. چی کاتێک پێویستە سەردانی دکتۆر بکەیت؟ پێویستە دکتۆر بتبینێت کاتێک گۆڕانکاری و ناڕێکیت لە سوڕی مانگانەدا بەدی کرد، وە کاتێک کە دووگیان بوونت دواکەوت و کێشەت هەبوو، وە هەرکاتێک نیشانەکانی بەرزی ئەندرۆجین هەبوو وەکو زیپکە، مووی زیادە، قژ ڕوتانەوەیەکی زۆر.





ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad