English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌جۆرێك ده‌رمانی ئازار شكێن هۆكاری توشبوونه‌ به‌ سستی دڵ
2021-11-25 [09:47 AM]

هەولێر — ZNA


ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئه‌سپرین مه‌ترسی توشبوون به‌ سستی دڵ زیاد ده‌كات به‌ ڕێژه‌ی‌ %26 به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا كه‌ هۆكارێكیان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ توشی ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستییه‌ ببن. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری" ESC Heart Failure" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی‌ ئه‌وروپی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ (ESC) توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه‌ " كێشانی جگه‌ره‌ و قه‌ڵه‌وی و به‌رزی په‌ستانی خوێن و به‌رزی كۆلیسترۆڵی خوێن و شه‌كره‌ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن ڕێ خۆشكه‌رن بۆ زیادبوونی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ سست بوونی دڵ. نوسه‌ری ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ دكتۆر" بلیرم موجاج" له‌ زانكۆی فرایبۆرگ له‌ ئه‌ڵمانیا باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ بیسه‌لمێنێت به‌كارهێنانی ده‌رمانی ئه‌سپرین به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ مه‌ترسی توشبونیان هه‌یه‌ به‌ سست بوونی دڵ مه‌ترسییه‌كه‌ له‌سه‌ریان زیاتر ده‌كات"





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad