English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چین: تایوان بووه‌ته‌ هه‌ستیارترین كێشه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا
2021-11-25 [10:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی بەرگری چین دەڵێت کێشەکانی لەگەڵ ئەمەریکا سەبارەت بە تایوان هەستیارترین کێشەن، وتیشی، پێویستە ئه‌م وڵاته‌ هیچ خەیاڵێک لەسەر ئه‌مه‌ نەکاتەوە.

لەمیانەی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن و سەرۆکی چین سی جین پینگدا کە لە ماوەی ڕابردوودا لەم مانگەدا لەڕێی پەیوەندییەکی ڤیدیۆییەوە بەڕێوەچوو، ناکۆکییەکانی دوو وڵاتەکە سەبارەت بە تایوان بەردەوام بوون، سەرۆکی چین وتی ئەوانەی لە تایوان هەوڵی سەربەخۆیی دەدەن و ئەوانەشی لە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکەن " یاری بە ئاگر دەکەن."

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری چین وو کیان وتی، هەبوونی پەیوەندییەکی جێگیر و تەندروست بۆ هەردوولا باش بووە و لە ئاست پێشبینیەکانی جیهانیشدا بووە.

وتی چین دەیەوێت گفتوگۆ و هاریکارییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا بپارێزێت.

وتیشی، "بەڵام ئەمەریکا کۆمەڵێک شتی نابەرپرسانەی وتووە و کۆمەڵێک کاری وروژێنەرانەی لە تایوان و دەریای باشووری چین ئەنجامداوە و لەڕێی فڕۆکە و کەشتیە جەنگیەکانیەوە ئەرکی چاودێری لە نزیکەوە ئەنجامداوە."

ئاماژەشی بەوەدا " چین مەرجی هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان سوپاکانی ئەمەریکا و چین، سەروەریی و یاسا و بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی نابێت پێشێل بکرێن، بەتایبەتی لەسەر بابەتی تایوان، چین هیچ دەرفەتێک نادات بە سازدان و ئەمەریکاش دەبێت هیچ خەیاڵێک نەکەنەوە سەبارەت بەمە."

تایوانی دیموکرات دژایەتی فشارە سەربازیی و سیاسییەکانی چین دەکات بۆ سەر دورگەکە، چین دەیەوێت لەو ڕێیانەوە تایوان ناچار بکات فەرمانڕەوایی چین پەسەند بکات.

سەرۆکی تایوان تسای ئینگ وێن بەڵێنیداوە بەرگری لە دورگەکە بکات و دەڵێت تەنها خەڵکی تایوان دەتوانن بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن.

 





ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad