English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناسا هه‌وڵی پاراستنی زه‌وی له‌ به‌ردێكی زه‌به‌لاح ده‌دات
2021-11-26 [06:43 AM]

ZNA:هەولێر


ئاژانسی ناسای ئەمریکی خەریکی پاراستنی زەوییە لە بەردێکی زەبەلاح، لە ڕێگەی گۆڕینی خولگەی بەردەکە.

ناسا روژی سێشەممە کەشتییەکی ئاسمانی بەناوی دارت لە کالیفۆڕنیاوە ئاراستەی بۆشایی ئاسمان کرد بۆ گۆڕینی خولگەی ئەستێرەکە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ساینس ئەلێرت کەشتییە ئاسمانییەکە بەرەو دوو تەن دەڕوات کە ئەوانیش بەردێکی بچووکە بەناوی دیمرۆڤۆس و هەروەها هەسارەی دیدیمۆس.

سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە کە مانگە بچووکەکە قەبارەکەی نزیکەی یاریگایێکی تۆپی پێیە و پێشبینی دەکرێت لە مانگی ئەیلولی 2022ـدا بگاتە دارت.

ئێد رینۆڵدز بەڕێوەبەری پڕۆژەی دارت لە تاقیگەی فیزیایی جێبەجێکراوی زانکۆی جۆن هۆپکینس ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: ئێمە بە قورسی لێی دەدەین، بەڵام بە ئۆتۆمبێلێکی زۆر بچووک لێی دەدەین.

لیندلی جۆنسن ئەفسەری بەرگری هەسارەیی گوتی: ئەمە تاقیکردنەوەیەکی باشە، چونکە ئێمە نامانەوێت هیچ تەنێک بەرەو زەوی بێت پێویستە ئەمە تاقی بکەینەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەگەر ئەرکەکە سەربکەوێت، دارت ئەوە دەسەلمێنێت کە تەکنەلۆژیا دەتوانێت ڕێگەی تەنە مەترسیدارەکان بەرەو زەوی بگۆڕێت و دووری بخاتەوە.





ئەم هەواڵە 1741جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad