English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی حكومەتی كوردستان و ڕووبەروو بوونەوەی ئیرهابی فیكری ناحەزان..
2021-11-28 [01:21 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


لەدوای ڕووداوی لافاوەكەی شاری هەولێر و دەوروبەر ، نەیاران نێوخۆیی و دەرەكی جارێكی دیكە لە بڵندگۆیی میدیا چەواشەكاری و تابوورە پێنجەمینەكەیان ، بەشێوەیەك دهۆڵی شكست و نائومێدیان دەكووتی كە پێیان وابوو كە ئیتر تەواو ئەو رۆژەیە كە حكومەتی و كوردستان دەست و پێی وون دەكات و توانایی هیچ كارێكی نامێنێت .
هەندێك لایەن و میدیا بە شێوەیەك خەونی حوشتریان دەبینی و چاوەروان بوو كە نەك تەنها هەولێر بەڵكو هەموو زۆر شوێنی دیكەش ژێر ئاو بكەوێت و تا پارتی و حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتیی رێزدار مەسروور بارزانیی شەرمەزار بێت و ئەوانیش دڵی ناحەزانمان خۆشتر بكەین .
بەڵام بینیمان كە هەر لەدوای رووداوەكە كە لە هەموو جیهان ساڵانە ئەو جۆرە كارەساتانە سروشتنی و ئاسایین ، رێزدار مەسروور بارزانیی وەك هەمیشە ڕاستەوخۆ هاتنە سەر هێڵ و ڕاستەوخۆ وەك هێزێك بۆ لێقەوماوان دڵنەوایی كردن  و پشتیوانیی تەواوی حكومەتی كوردستان و دامودەزگەكانی پەیوەست بۆ هاوكاریكردنی زەررمەندانی لافاوەكە دەربڕی و لەهەمان كاتیشدا بریاری لێكۆلینەوە و لێپڕسینەوەی لەگەڵ خاوەن پرۆژەكان دەركرد ، كە ئەوە دەلاڵەت بە خەمخۆری و دڵسۆزی بەرێزیانە بۆ گەل و نیشتیمانەكەی لە كاتە سەختەكاندا.
رووداو و پێشهاتەكانی چەند ساڵی رابردوو، هەر لە قەیرانی دارایی، سیناریۆی خۆپیشاندانە ساختەكارییەكان ، هەوڵی ناوچەگەرێتی و هێرش وپەڵاماردانەكانی سەر هەرێمی كوردستان و ڤایرۆسی كۆرۆنا و هەوڵە چەواشەكارییەكان و لافاوەكەی هەولێر و دەوروبەری دەرخەری ئەو ڕاستییەن كە پێوستە هەمووان بە بیرو چاوێكی كراوە رووبەڕووی ئیرهابی فیكری نەیارانی گەلەكەمان ببنەوە كە بەردەوام چاویان لە سەر كوردستانە ، بەتایبەت كە مەسروور بارزانیی و هەستكردنی بەو هەڕەشە ومەترسیانە وایكردووە و كە دوژمنان لەهەوڵەكانیان بێ‌ ئومێد بن.
لێرەدا پێوستە، هەموو تاكێكی كوردستانی بەتایبەت حیزب ولایەنە كوردپەرەوەكان  ، خاك و نیتشمانەكەی خۆیان لە هەموو بەرژوەندییەكی دیكە خۆش بوێت ، سەڕەرایی بوونی كەموكورتییەكان و دەبێت زۆر ئاگاداری پیلانگێری ناحەزانی كوردستان بین ، پێوستە نەكەوینە ژێر كاریگەری چەواشەكارییەكان و وردبینانە پشتیوانی هەنگاوە خزمەتگوزارییەكانی حكومەتی كوردستان بین و سوپاسگوزاری حكومەتی خۆمان بكەین چونكە تەنها هەر خۆمان بەكەڵكی خۆمان دەێین ، بەتایبەت كە بەركردەوە و ئاشكرایی هەموو هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان لە گشت بوارەكاندا و زۆر ڕاشكاوانە و بەئاشكرا بە خزمەت بەرژوەندییە باڵاكانی گەل و نیشتیمانە . 
پێوستە هەموو هەوڵەكان حكومەتی كوردستان  لە گشت بوارەكاندا بە راستی ببیین ، ئەگەر لە شوێنك كەمكورتیی هەبوو ، دەستنیشانی بكەین و پشتیوانی حكومەتی خۆمان بین ، نەك چاپۆشی بكەین و دڵی دوژمنان و نەیارانمان خۆش بكەین .
پێوستە بوێریانە كارە چاكەكان ببینن و ویژدانی خۆمان ئاسوودە بكەین ، رووی قسەكانم لەو حیزب ولایەنانەیە كە ساڵانێكە زۆر بەناوی ئۆپۆزسیۆن بوون ، تەنها بیروهزری رووخێنەری و بێ‌ ئومێدی لە سەر زمانییانە ، جارێكی تر پێوستە گشت خاڵە باش و لاوازەكان دەستنیشان بكەین ، خاك و دەسەڵاتەكەی خۆمان لە هەموو بەرژوەندییەكی دیكە خۆشتر بوێت ، پێوستە ئەو راستییە بزانین و خۆمان لە سەری رابهێنین كە  كە جوانییەكان و ناشریینەكان بە ویژدانەوە لەیەكتر جیا بكەینەوە .شەڕی بەرەی چەواشەكاری و فڕیودان و بەرەی دژە هەڵخەڵەتاندن و درۆكەرەكانە. نەك شەڕ لەسەر تاكە كەسێك یان پۆستێكی حكومی.
دوژمنان و نەیارانمان زۆر لە مێژە فێرن كە تیر و خەنجەرە ژەهراوییەكان یان بە ئاڕاستەی دڵسۆزان و نیشتیمانپەوەران بێت بەتایبەت  ئەوانەی كە شەو رۆژیان خستۆتە سەر یەك لە پێناو خزمەتكردنی گەل و نیشتیمانەكەیان بە بێ‌ جیاوازی ، بۆیە ، هێرش و پەڵاماردانەكانی دوێنی و ئەمڕۆ بۆ سەر  رێزدار مەسروور بارزانیی و حكومەتی كوردستان خۆی لەو مەڕامە نەگەریسە دەبینێتەوە كە ناحەزان بەهەموو توانایەكەوە دەیانەوێت جوانییەكانی نیشتمان بكوژن، جوانییەكان و خزمەتەكان و بەرپرسیارییەتیەكان بشارەنەوە ، بەتایبەت ھێرش و پەلاماردانێ ئاڵای کوردستان و حکومەتی کوردستان  ئاماژەیەکی روونن .بۆیە، پێوستە ئێمەش هوشیارانەو  ژیرانە ئامادە و ژیر بین بۆ پەرپەڕچدانەوەی دوژمنان و نەیارانمان گەل و نیشتیمان و سەركردە دڵسۆزەكانمان خۆش بوێت و پشتیوانیان بكەین .





ئەم هەواڵە 4294جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad