English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ.. مانچستەر یونایتد خاڵێكی له‌ چێڵسی پێشه‌نگ وه‌رگرت
2021-11-28 [07:40 AM]

ZNA - هەولێر


لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 13هەمی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی مانچستەر یونایتدی كرد.

 

له‌ ئه‌نجامدا یارییەكەش بە ئەنجامی 1-1 گۆڵ كۆتای هات و هه‌ر یه‌كه‌یان خاڵێكیان وه‌رگرت.

 

گۆڵه‌كه‌ی مانچسته‌رلە ڕێگەى سانچۆ لە خولەکی 50دا تۆمارکرد و لە بەرامبەرداو لە خولەکی 69 جۆرجینیۆ بى لێدانی سزا ئەنجامەکەى بۆ شین پۆشەکان یەکسانکردەوە.

 

بەو یەکسانبونەش چێڵسی بە 30 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی پاراست و مان یونایتدیش بە 18خاڵ لە خانەى هەشتەم دەبینرێت.





ئەم هەواڵە 886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad