English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمەکەی دیانا لە سینەماکانی جیهاندا
2021-11-23 [06:05 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی Spencer لە سینەماکانی ئەمەریکا نمایشکرا و داهاتی بۆ میدیاکانی جیهان ئاشکرا کرا.

ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 5 تشرینی دووەم لە سینەماکانی ئەمریکا نمایشدەکرێت، داهاتی لە سینەماکاندا 11 ملیۆن و 684 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.

لەم بەرهەمەدا کریستین ستیوارت رۆڵی شازادە دیانا دەگیرێت و لە یەکەم دیمەنی ئەم بەرهەمە ئەو ئەکتەرە بە جلوبەرگێکی جوان دەرکەوت، بەڵام بە رووخسارێکی خەمبار، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو ژیانە ناخۆشەی دیانا تێیدا ژیاوە.

ئەم بەرهەمە لە نووسینی ستیڤن نایتە و لە دەرهێنانی پابلۆ لاراینە و باس لە دوایین پشووی هەفتەی دایانا لە نیو خێزانی شاهانەی بەریتانیا دەکات و دواتر داوای جیابوونەوەی لە شازادە چارلز کردووە.

پێشتر وێنەیەکی کریستین ستیوارت بڵاوکرایەوە کە لە گەڵ دوو منداڵ لە کاتی وێنەگترنی فیلمەکەدا دەردکەوت، شێوە و ستایلی زۆر لە دیانا دەچوو.





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad