ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی The French Dispatch لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 22 تشرینی دووەم بڵاوکرایەوە، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 32 ملیۆن و 554 هەزار دۆلاری ئەمریکییە. ئەم بەرهەمە تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا 13 ملیۆن و 631 هەزار دۆلاری بەدەستهێنا و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 18 ملیۆن و 923 هەزار دۆلارە. The French Dispatch لە جۆری فیلمە کۆمێدی، درامایی و رۆمانسییە و باس لە چیرۆکی ژمارەیەک رۆژنامەنووس دەکات کە لە رۆژنامەیەکی ئەمریکی لە فەرنسا کاردەکەن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad