English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی Ghostbusters لە سینەماکاندا
2021-11-28 [04:11 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی Ghostbusters: Afterlife لە سینەماکاندا نمایشکرا و وەک فیلمی پڕداهاتی ئەمریکا باکوور دەسنیشانکرا.

ئەم بەرهەمە کە لە 19 تشرینی دووەمەوە لە سینەماکانی جیهاندا نمایشدەکرێت، داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 68 ملیۆن و 508 هەزار دۆلاری ئەمەریکییە.

ئەم بەرهەمە سینەماییە تەنیا لە سینەماکانی ئەمریکا 52 ملیۆن و 508 هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 16 ملیۆن دۆلارە.

لەم بەرهەمەدا هەریەک لە ڤین وۆلڤارد، مەکینا گریس، کاری کۆن، سیجۆرنی ویڤەر، بێل مۆرای، دان ئایکرۆید، ئێرنی هیدسۆن و لۆگان کیم رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.

ئەم بەرهەمە سینەماییە باس لە سێ زانا دەکات کە هەڵسوکەوتیان سەیرە و لە سەنتەرەکانی سەر بە زانکۆی نیۆیۆرک دووردەخرێنەوە، ئەویش لە بەهۆی سەرقاڵبوونیان بە توێژینەوە لەبارەی لەو دیو سرووشتەوە.





ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad