English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرچاوەیەکی ناو یەکێتی: سەدان قالب زێڕی لاھوور لە ژێرەزەمینی لالەزار دەستی بەسەردا گیراوە
2021-11-29 [12:53 PM]

ZNA-ھەولێر




سەرچاوەیەک لە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاشکرای کردووە، سەدان قالبی زێڕ لە ژێرزەمینی ھوتیڵ لالەزار، کە مۆڵگەی لاھور و دەستوپێوەندەکانی بووە، دەستی بەسەردا گیراوە.

پێشتر باس لە بوونی ئەو بڕە زێڕە دەکرا، سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ئاماژەی بەوە کردووە، ئێستا ئەو بڕە زێڕە لەلایەن ھێزێکی سەر بە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەستی بەسەرداگیراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، سەدان قاڵی زێڕ لە ژێرزەمینی ھوتێلەکە بووە و بۆ باس نیوز گوتوویەتی: "ئەو بڕە زێڕە مەزەندە دەکرێت سەدان قالب بێت، لاھوور و براکانی بە نیازبوونە بیبەنە دەرەوەی وڵات، بەڵام ھێزەکانی سەر بە بافڵ، بە نێوەندگیری دلێری سەید مەجید، توانیویانە زێڕەکە لە ژێر چنگی  لاھوور و براکانی دەربھێنن".

ھێشتا میدیاکانی نزیک بافڵ تاڵەبانی، ئاماژەیان بە چارەنووسی ئەو زێڕە نەکردووە و دیار نییە ئەو زێڕە دەگەڕێننەوە گەنجینەی حکومەت یان دەبێتە موڵکی یەکێتی، یان دەدرێتە خەڵکی دیکە.

ھاوکات ئەو ژمارە پەیجە کەمەی ئێستا لەبەردەستی لاھوور ماون و ناوە ناوە گوتەکانی بڵاودەکەنەوە، بەھیچ شێوەیەک باسی ئەو رووداوەیان نەکردووە و ھەوڵی پەردەپۆشکردنی دەدەن.

سەرچاوەکە ئەوەشی روونکردەوە، ئەگەر پەیجەکانی نزیک لە لاھوور باسی ئەو زێڕە بکەن ئەوا ئاشکرا دەبێت کە ئەو زێڕە دزراوە و دەبێتە مەلەفێکی دیکە و دەکەوێتە ئەستۆی لاھوور و براکانی.

پێشتر لاھوور جەنگی بورھان و براکانی، بە قاچاخچێتیی زێڕ لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی کەنداوی عەرەبی ناویان دەرکردبوو، ئەمەش وێڕای کاری قاچاخچێتی لە سنوورەکان و دەستگرتن بەسەر کاری بازرگانیی سلێمانی و مۆنۆپۆڵکردنی سەرچاوەکانی داھات لەو شارە.





ئەم هەواڵە 2011جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad