English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قوتابیەکی کچ کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا 
2021-11-29 [01:00 AM]

ZNA-ھەولێر




بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ھەواڵی خۆکوشتنی کچە قوتابیەکی لەنێو قوتابخانەیەک رادەگەیێنێت و دەڵێت، بە گوللە خۆی کوشتووە.
 
رووداوەکە نزیک کاژێر ٣:٠٠ی رۆژی دووشەممە ٢٩-١١-٢٠٢١ روویداوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت "لە رووداوێکی نەخوازراودا لە ئامادەییەکی  کچان لە گەڕەکی ئیبراھیم ئەحمەدی شاری سلێمانی خوێندکارێک کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا."
 
سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای ١٢٢  رایگەیاند : قوتابیەکە ناوی (ئـ . س)ـە و تەمەنی ١٧ ساڵە و بە گوللـە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە."
 
لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای ١٢٢ گوتیشی، تیمەکانی سەنتەری فریاکەوتنی خێرای ١٢٢ و بەڵگەی تاوان بۆ لێکۆڵینەوە لە روودانی رووداوەکە سەرقاڵی لێکۆڵینەوەی سەرەتایین.
 
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  رایگەیاند، قوتابییەکە لەکاتی خوێندنی وانەی کۆمپیوتەردا نەچووەتە ھۆڵی خوێندن و بە ھاوڕێکانی گوتووە خۆی دەکوژێت.
 
سەرکەوت ئەحمەد گوتیشی: "خوێندکارەکە دەمانچەیەکی لەنێو جانتاکەی دەرھێناوە و دوو ھاوڕێی کە لەگەڵیدا بوون، لە ترسا ھەڵاتوون، ئەویش گولـلەیەکی لەسەری خۆی داوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".





ئەم هەواڵە 958جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad