English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشمه‌رگه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌ كوڵه‌جۆ ئه‌نجام دا
2021-11-29 [02:36 AM]


وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئۆپه‌ڕاسیۆنێكیان له‌ گونده‌كانی سنووری كوڵه‌جۆ ئه‌نجام دا، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا چه‌كدارانی داعش به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر سه‌نگه‌رێكی ئه‌م سنووره‌ 5 پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كردبوو و چواری تریشیان بریندار كردبوو.

ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م کاتژمێر 6، میحوەری یەکی هێزەکانی پێشمەرگە لە گوند و ناوچەکانی دەرەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری یەک و گوندەکانی سنووری کوڵەجۆ گەڕان و پشکنینێکیان بەدوای تیرۆرستانی داعش و پاشماوه‌کانیان ئەنجام دا.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هەریەک لە لیوای 3 و لیوای 5 و فەوجی تایبەتی میحوەری یەک و هێزێک لە میحوەری دووی هێزەکانی پێشمەرگە، بەشدارییان تێدا کرد و توانیان کێوماڵی تەواوی ئەو ناوچانە بکەن و ئۆپەراسیۆنێکی جۆری ئەنجام بدەن.

ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه‌ ئۆپه‌ڕسیۆنه‌كه‌ لە کاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆ کۆتایی هات و گەڕان و پشکنینەکان به‌كۆتا هێنا.

جێی باسه‌ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌م چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردبووه‌ سه‌ر سه‌نگه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ له‌ سنووری كوڵه‌جۆ و دواتریش بۆمبێكی چێنراویان به‌ هه‌مه‌ڕێكی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ته‌قاندبووه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 5 پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبوون و 4ی تریش برینداربوون.

شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ پرسه‌ی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كان جه‌ختی كردبووه‌وه‌ كه‌ خوێنی پێشمه‌رگه‌كان به‌ هه‌ده‌ر ناچێت و تۆڵه‌یان ده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌توندی وه‌ڵامی تیرۆستانی داعش ده‌ده‌نه‌وه‌.





ئەم هەواڵە 472جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad