English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بازاڕی كاغەزە داراییەكان لە هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە
2021-11-29 [02:41 AM]


وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكانی عێراق لە بەغدا و بڕیاری كردنەوەی بازاڕی كاغەزە داراییەكان (بۆڕسە) دەدەن.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی كوردستان، بڵند محەمەد بەرێوەبەری گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان بە یاوەری ژمارەیەك بەریوەبەری فەرمانگە و ئامادەبوونی بەختیار حاجی، بەرێوەبەری گشتی پەیوەندییەكان لە نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا، كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ سەرۆكی دەستەی كاغەزە داراییەكانی عێراق ناسراو بە (بۆرسە) كرد.

ئاماژە بەوە كراوە، بە مەبەستی كۆبونەوەكە تاوتوێكردنی چەند پرسێك بووە سەبارەت بە كۆمپانیای هاوپشك و تۆماركردنی لە بازاڕی كاغەزە داراییەكان و دانانی رێكاری یاسایی گونجاو بووە.

وەزارەتی بازرگانی ئاشكرای كردووە، بریاردراوە بە كردنەوەی بازاڕی كاغەزە داراییەكان لە هەرێمی كوردستان، هەروەها كردنەوەی خول و ناردنی ژمارەیەك كادیری شارەزا لە بواری كاغەزە داراییەكان بۆ هاوكاری هەرێم لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكەدا.

هەروەها بڕیاردراوە بە پێدانی مۆڵەتی بەشداریكردنی كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان لە بازاڕی كاغەزە داراییەكانی عێراق و كۆمپانیاكانی عێراقیش بەشدار بن لە هەرێمی كوردستان.





ئەم هەواڵە 775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad