English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
راگەیندراوێک لە  وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار 
2021-11-30 [04:08 AM]

ZNA - ھەولێر


ڕاگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە بەیاننامەیەکدا رایدەگەیەنێت، دابەشکردنی زەوی بە گوێرەی لیستێکی وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراونەوە دەبێت و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بەکاری پێویست ھەڵدەستێت.

راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی راشیگەیاند،  کارکردن بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ زەوییەکانی کەرتی ٨ـی حەسارۆک بەردەوامە، نەخشەی ئاوڕۆی بۆ داڕێژراوە و بەمزووانە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەوە.

وەزارەتی شارەوانی روونیکردەوە، نەخشەی ئاوەڕۆ بۆ زەوییەکانی کەرتی ٨ـی حەسارۆک تەواو بووە، خەریکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن، وێرای ئەوە سەرەبلۆکەکانیش دادەنرێن بۆ ئەوەی پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی خانووبەرە جێبەجێ بکرێت.

بەیاننامەکەی وەزارەتی شارەوانی ئاماژەیپێکرد، دابەشکردنی زەوی بەسەر کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان و کەم ئەندامانی سەنگەر بە گوێرەی لیستێک دەبێت کە لەلایەن وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان لە ھەموو پارێزگا و شار و شارۆچکەکان ئامادە کراوە و وەزارەتی شارەوانیش بۆ دابەشکردنی زەوی بە کاری پێویست ھەڵدەستێت.  





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad