ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی House of Gucci لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا. ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 24 تشرینی دووەم لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی 34 ملیۆن و 931 هەزار دۆلارە. ئەم بەرهەمە تەنەیا لە سینەماکانی ئەمریکا 22 ملیۆن و 14 هەزار دۆلاری بەدەستهێناوە، داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 12 ملیۆن و 917 هەزار دۆلارە. لەیدی گاگا خانمە ئەکتەر و گۆرانیبێژی ئەمریکی رۆڵی سەرەکی لەم بەرهەمەدا دەگێڕێت و پێشتر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستگرام نووسییووی "پاتریزیا بەردەوام ئەوەی بیەوێت بەدەستی دێنێت".
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad