English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە سلێمانی کچێکی دیکەش کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا 
2021-12-01 [12:44 PM]

ZNA - ھەولێر



تەرمی کچێکی دیکەی ١٧ ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەپێی قسەی بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانیش، رووداوەکە "خۆکوژی" بووە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  رایگەیاند: "شەوی رابردوو کچێکی تەمەن ١٧ ساڵە بەناوی (ش.ج) لە ماڵەکەی خۆیاندا بە چەکی دەمانچە خۆی کوشتووە".

گوتیشی: "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بە گوتەی کەسوکاری کچەکە کێشەی لەگەڵ ماڵەوەیان و کەس نەبووە".

ئەمە لەکاتێکدایە دوو رۆژ لەمەوبەر و ٢٩/١١/٢٠٢١، کچێکی دیکە بەناوی ( د.ڕ.م) تەمەن ١٦ ساڵ، لە خوێندنگەی "شەپۆل"ـی کچان لە گەڕەکی "ئیبراھیم ئەحمەد"ی شاری سلێمانی بە دەمانچە خۆی کوشت.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو رۆژە نەچووەتە ھۆڵی پراکتیکی وانەی کۆمپیوتەر، بە دوو لە ھاوڕێکانی وتووە: "بێ تاقەتم" و دەستبەجێ بە دەمانچەی ماڵەوەیان کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.





ئەم هەواڵە 1432جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad