English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی لە بارەی بڕیارێکی دادگای ئەڵمانیاوە: بڕیارەکەتان مێژووییە
2021-12-01 [01:34 AM]

ZNA - ھەولێر



مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ستایشی بڕیاری دادگایەکی ئەڵمانیای لە بارەی بە تاوانبارناسینی چەکدارێکی داعش بە بڕیارێکی مێژوویی وەسفکرد و رایگەیاند، بڕیارەکە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی رزگاربووانی دەستی داعش پەنا بەرنە بەر دادگا.

لە تویتێکدا، کە لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، زۆر خۆشحاڵم بەو بڕیارەی دوێنێ دادگای ئەڵمانیا دەریکرد و تۆمەتی کۆمەڵکوژی و تاوانە دژە مرۆییەکان و تاوانی جەنگی لەسەر چەکدارێکی داعش ساغ کردەوە.

ھەروەھا نووسیویەتی: ئەو بڕیارە پێشینەیەکی مێژووییە و دەرفەت دەداتە کۆمەڵگەی ئێزدی و رزگاربووانی تاوانەکانی دەستی داعش تا پەنا بەرنە بەر دادگا و برینیان بە ھێنانەدی دادپەروەری ساڕێژ بێت.





ئەم هەواڵە 583جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad