ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گهڕی 15ی خولی نایابی ئینگلتەرا یانەی مانچستەرسیتی بووە میوانی یانەی واتفۆرد.
له ئهنجامدا سینیزن توانی یاریەکە بەئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێی بباتهوە.
گۆڵهكانی سیتی ههریهكه له بێرناردۆ سیلڤا دوو گۆڵ و ڕەحیم ستێرلینگ له خولەکەکانی 4 و 31 و 63 دا تۆماریانکرد، تاکە گۆڵەکەی واتفۆردیش خوان هێرناندێز لە خولەکی 74 تۆماریکرد.
بەو ئەنجامەش مانچستەرسیتی به كۆكردنهوهی 35 خاڵ پێشەنگی ڕیزبەندی پرێمهرلیگی وەرگرت.
ئەم هەواڵە 736جار خوێندراوەتەوە |